دوایین گوتاری رۆژنامه‌وانی سعوودیی، جه‌مال خاشقچی له ژێر ناونیشانی "زۆرترین شتێك جیهانی عه‌ره‌بی پێویستییه‌تی ئازادی راده‌ربڕینه" كه بۆ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی نووسیوه، بڵاوكرایه‌وه.
له گوتاره‌كه‌یدا خاشقچی له راپۆرتێكی دامه‌زراوه‌ی "فریده‌م هاوس"ی ئه‌مریكی له‌ژێر ناونیشانی "راپۆرتی ئازادیی له جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠١٨" كۆڵیووه‌ته‌وه و باسی له‌وه‌كردووه كه له راپۆرته‌كه‌دا تاكه وڵاتی عه‌ره‌بی كه وه‌ك "ئازاد" پۆڵێنبه‌ندیی كراوه تونسه، هه‌ریه‌ك له ئوردن، مه‌غریب و كوێت "تا راده‌یه‌ك ئازاد"ن و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی دیكه "ئازاد نیین" و به‌وشێوه‌یه پۆڵێنبه‌ندیی كراون.
خاشقچی نووسیوویه‌تی : وه‌ك ده‌ره‌نجام، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له‌م وڵاتانه ده‌ژین یان زانیاری‌یان نادرێتێ یانیش زانیاریی هه‌ڵه‌یان ده‌درێتێ. ده‌ست بۆ ئه‌و كێشانه نابه‌ن كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناوچه‌كه و ژیانی رۆژانه هه‌یه، ناتوانن له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا قسه‌بكه‌ن. تێگه‌یشتنێكی ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌ت، حوكمی عه‌قڵی رای گشتیی ده‌كات و ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك باوه‌ڕ به‌مه ناكه‌ن به‌ڵام زۆرینه‌ی هه‌ر زۆری كۆمه‌ڵگه ده‌بنه قوربانی ئه‌م تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه. به‌داخه‌وه كه ئه‌م دۆخه وا دیار نییه كه بگۆڕێت.
ئه‌و رۆژنامه‌وانه سعوودییه بێ سه‌روشوێنه، باسی له‌وه‌كردووه كه به درێژایی "به‌هاری عه‌ره‌بی" كه له ٢٠١١دا ده‌ستیپێكرد، جیهانی عه‌ره‌بی ئومێدگه‌لی زۆری هه‌بووه.
خاشقچی باسی له‌وه كرد كه چه‌ند ئومێدێك هه‌بوون له ناوجه‌رگه‌ی نائومێدیدا درێژه‌یان به به‌رجه‌سته‌بوونی رۆحی به‌هاری عه‌ره‌بیدا، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تی قه‌ته‌ر به پێچه‌وانه‌ی دراوسێكانی كه زانیاری كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن بۆ پشتیوانی له "سیستمی كۆنی عه‌ره‌بی" به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی هه‌واڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
خاشقچی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به زمانی عه‌ره‌بیش گوتاره‌كانی له واشنتۆن پۆست بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیوویه‌تی: "له‌به‌رئه‌وه سوپاسگوزارم. پێویسته عه‌ره‌ب به زمانی خۆیان بخوێننه‌وه و به‌مجۆره ده‌كرێت له فره‌یی دیموكراسی له ئه‌مریكا و رۆژئاوا له روانگه جیاوازه‌كانه‌وه تێبگه‌ی و گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكه‌یت.
جه‌مال خاشقچی ، رۆژنامه‌وانی سعوودیی، له رۆژی دووی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه هه‌واڵی نازانرێت و تائێستاش بێ سه‌روشوێنه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.