لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدهگهێنێت ، جێگەى داخە بە بیانوى جیاواز لێرە و لەوێ دەبینرێت و دەبیسترێت کە کەسانێک بێ هەستکردن بە بەرپرسیارێتى دەبنە هۆکارى تێکدانى ژینگە و ئەو درەختەى تەمەنى پێگەیشتن و گەورەبونى زیاتر لە 10 دە ساڵێک دەبێت لە چرکەساتێکدا دەبڕدرێتەوە و تەنانەت ئاسەواریشى ناهێڵرێت .
قەیران و نیگەرانیەکان لە هەرئاستێکدا بێت هەرگیز پاساونین بۆ ئەوەى ڕێگە بەخۆمان بدەین بەوجۆرە تاوان دژى سروشت و ژینگە ئەنجام بدەین .
پۆلیسى دارستان ڕاشیدهگهێنێت ئەوەى لەم وێنانەدا دەبینرێت لە قەزاى پێنجوێن ئەنجامدراوە .. جێگەى داخە سەرپێچیکارێک ئەم کارەى ئەنجامداوە ، لەلایەکى ترەوە جێگەى خۆشحاڵیە کە ئەو سەرپێچیکارە لەلایەن مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى پێنجوێن دەستگیرکراوە و دواى کردنەوەى پەڕاوى لێکۆڵینەوە ڕادەستى دادگا کراوە بۆ وەرگرتنى سزاى یاسایى .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.