Erbil 17°C یەکشەممە 02 شوبات 12:57

زانیاریەکى زۆر بەسوود که‌ له‌ وه‌رزی زستان پێویستتان پێى ده‌بێت

ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلیان ھەیە
کوردستان TV
100%

ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلیان ھەیە، لە وەرزی زستاندا کێشەیەکیان ھەیە، ئەویش جامەکانی ئۆتۆمبێلەکانیان، ھەڵم دەگرێت، ڕێکارێکیش بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ھەیە.

ڕێکارێکی بەسوود ھەیە بۆ ئەوەی لە وەرزی زستاندا، جامەکانی ئۆتۆمبێلەکەت ھەڵم نەگرێت، بۆ ئەم ڕێکارەش، تەنیا پێویستت بە ھەویری ددان (مەعجوونی ددان) و پارچە پەڕۆیەکی خاوێنە.

پێویستە ئەم ڕێکارە تەنیا لەسەر بەشی ناوەوەی جامەکانی ئۆتۆمبێلەکەت ئەنجام بدەیت، کە سەرەتا دەبێت کەمێک ھەویری ددان بەسەر جامەکاندا بکەیت، پاشان بە پەنجەکانت ھەویری ددانەکە بخە سەر ھەموو بەشەکانی جامەکان، ئینجا بە پارچە پەڕۆیەکی خاوێن، جامەکان بسڕەوە، بەم شێوەیەش جامەکان ھەڵم ناگرن.

بۆ ئەوەی تا وەرزی زستان تەواو دەبێت تووشی ئەم کێشەیە نەبیتەوە، پێویستە لە مانگێکدا جارێک، ئەگەر پێویستیشی کرد دوو جار، ئەم ڕێکارە ئەنجام بدەیتەوە

سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.