له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێوارەی رۆژى (چوارشەمە) کاتژمێر 5:30 لەگەڕەکی "ئاوارەکان" نزیک بازاڕی شار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز مناڵێکی تەمەن 7 ساڵ دەشێلێت وبرینداری دەکات، دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، لێکۆڵینەوەلەڕوداوەکە دەستی پێکردوە، بەهیوای سەلامەتی بۆبریندارەکە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.