Erbil 14°C یەکشەممە 02 شوبات 10:48

فه‌رمانبه‌رانی گومرگی بازگه‌ی که‌رکوک - سلێمانی به‌ تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل ده‌ستگیرکران

به‌ نایاسایی پاره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵك وه‌رده‌گرن
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گومرگی بازگه‌ی كه‌ركوك- سلێمانی به‌ فه‌رمانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ و به‌ تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل ده‌ستگیركران.

نه‌جات حسێن ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ كوتله‌ی توركمانی، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه‌: ژماره‌یه‌كی زۆر بازرگان و خاوه‌ن كارگه‌، شكاتیان له‌فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و گومرگانه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ بازگه‌كانی نێوان كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ولێر دانراون.

گوتیشی: فه‌رمانبه‌رانی گومرگ به‌ نایاسایی پاره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵك وه‌رده‌گرن.

ده‌ستگیركردنی فه‌رمانبه‌رانی گومرگ، له‌كاتێكدایه‌ به‌م دواییانه‌ حكومه‌تی عێراق له‌نێوان كه‌ركوك و پارێزگاكانی هه‌رێم خاڵی گومرگی دانا، ئه‌مه‌ش ناره‌زایه‌تی كاسبكاران و بازرگانانی لێكه‌وته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.