Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 13:22

فیلمی " ئه‌یلان " کێبڕکێی بردنەوەی خەڵات دەکات

تا ڕۆژی 21 ی 10ی 2018 بەردەوام دەبێت .
کوردستان TV
100%

دەرهێنەركورد " جوبرائیل ئەبوبەكر" به‌ فیلمی " ئه‌یلان "   لە فێستیڤاڵێكی سینەمایی نێونەتەوەیی لەوڵاتی یۆنان بەشداری دەكات و كێبڕكێی بردنەوەی خەڵات دەكات .

جوبرائیل  ئاشكرایده‌كات فیلمی " ئەیلان " لەفێستیڤاڵی ساڵۆنیك بۆ فیلمی ئەنیمەیشن بەشداری دەكات، كە لەوڵاتی یۆنان بەڕێوە دەچێت ‌و لە بەشی مافەكانی مرۆڤدا كێبڕكێی بردنەوەی خەڵاتی فێستیڤاڵەكە دەكات ، وتیشی "فێستیڤاڵەكە لە ڕۆژی18ی 10ی2018  دەستپێدەكات و تا ڕۆژی 21 ی 10ی 2018  بەردەوام دەبێت .

چیرۆكی فیلمەكە باس لە ئەیلان كوردی دەكات كە لەسوریا شەڕ دەستپێدەكات لەگەڵ خێزانەكەی رێگەی تاراوگە دەگرنە بەر و بەرەو توركیا بەڕێدەكەون، بەڵام لەوێ‌ بەر لەوەی بگەن بەكەناری ئارامی شەپۆلەكانی دەریا دەیكاتە قوربانی ، فیلمی سینەمایی (ئەیلان) لەلایەن جوبرائیل ئەبوبەكر كاری دەرهێنانی بۆ كراوە و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمەكەی جێبەجێكردووە و هەروەها ئالان رۆژبەیانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمەكەی جێبەجێ‌ كردوە. 

 دواهەمین فیلمی سینەمایی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر فیلمێك بوو بەناوی (بێدەنگی ئاسمان) كە لەكەمتر لە ساڵێكدا لە 54 فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانیدا بەشداری كرد‌و چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا.

جوبرائیل ئەبوبەكر رەحمان لەدایكبوی ساڵی 1983ی شاری هەولێرە، لەساڵی 2001ەوە دەستیداوەتە كاری سینەمایی و لەنزیكەی 40 كورتە فیلمدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لە 13 فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بووە .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.