ستیڤان دیمستورا، نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سووریا رایگه‌یاند" له كۆتایى مانگى داهاتوو ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دیمستورا له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند، له كۆتایى مانگى داهاتوو له‌به‌ر هه‌ندێك هۆكارى كه‌سى، ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه.
دیمستورا له ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوو نێوه‌ندگیرى له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و رژێمى سووریا ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نگژه‌ى ئه‌م وڵاته چاره‌سه‌ر بێت. له دوایین ئهركیدا دیمستورا رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ره‌و دیمه‌شق ده‌چێت و سهردانهكهیشى بۆ دیمه‌شق له‌سه‌ر داواى ده‌سه‌ڵاتدارانى رژێمى سووریایه بۆ تاوتوێكردنى دۆسیه‌ى دانانى ده‌ستوورێكى نوێ بۆ ئه‌ووڵاته.
له ساڵى 2014 ستیڤان دیمستورا وه‌ك نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سووریا ده‌ستنشیان كرا.
ئه‌و دیپلۆماتكاره جیهانییه له ساڵى 1947 له سوید له‌دایك بووه و دواتر له ئیتاڵیا ژیاوه و ره‌گه‌زنامه‌ى ئیتاڵى وه‌رگرتووه، ماوه‌یه‌كى زۆریش له‌م وڵاته به‌رپرسیاریه‌تى وه‌رگرتووه، جیا له‌وه‌یش له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چه‌ندان ئه‌ركى پێ سپێردراوه، دوایینیان به‌ڕێوه‌بردنى دانوستانى نێوان ئۆپۆزسیۆن و رژێمى سووریا بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.