Erbil 14°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 18:10

ئه‌دهه‌م جومعه‌ دوای ده‌ستگیرکردنی تائێستا بێسه‌روشوێنه‌

هێزێكی ئه‌منیی له‌ كه‌ركووك هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵی
کوردستان TV
#7
100%


دوای ساڵێك تێپه‌ربوون به‌سه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئێستا هێزە عێراقییەکان دەستیان بە جموجۆڵ کرد و ماڵی کوردانی کەرکووک دەپشکنن، ئه‌م كاره‌ بۆته‌ دڵگرانی دانیشتوانی شاره‌كه‌ و به‌ ناوچه‌یه‌كی عه‌سكه‌رتاریه‌ت ناوده‌بن، دره‌نگانی شه‌وی 15ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ گه‌ڕه‌كی شۆریجه‌ی كه‌ركوك، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌ناوی هێزی ئه‌منییه‌وه‌ هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵی ئه‌دهه‌م جومعه‌، چالاكوانی مه‌ده‌نی و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.

ئه‌دهه‌م جومعه‌، چالاكوانی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ركوك دوای ده‌ستگیركردنی بێسه‌روشوێن كراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی كه‌سوكاری، كه‌ داوای به‌هاناوه‌چوون و فشار له‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن.

دره‌نگانی شه‌وی 15ی تشرینی یه‌كه‌م له‌ گه‌ڕه‌كی شۆریجه‌ی كه‌ركوك، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌ناوی هێزی ئه‌منییه‌وه‌ هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵی ئه‌دهه‌م جومعه‌، چالاكوانی مه‌ده‌نی و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.

رزگار جومعه‌، برای ئه‌دهه‌م ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیان له‌ گه‌ڕه‌كی شۆریجه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی براكه‌ی بێسه‌روشوێنه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دوای ده‌ستگیركردنی براكه‌ی له‌لایه‌ن هێزێكی دژه‌تیرۆر به‌ ئاماده‌بونی پۆلیسی ئازادی و موختاری گه‌ڕه‌كه‌كه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا سه‌ردانی هه‌ر هێز و ناوچه‌یه‌ك ده‌كه‌ن ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ لای ئه‌وان ده‌ستبه‌سه‌ربێت.

رزگار جومعه‌ داوای به‌هاناوه‌چون و فشاری له‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ كرد، تا براكه‌ی ئازادبكرێت، به‌وپێیه‌ی ته‌نیا خوا و خه‌ڵكیان له‌ پشته‌، ده‌ڵێت ئه‌دهه‌م ته‌نیا داوای لابردنی خاڵه‌ گومركییه‌كان و نه‌هێشتنی باری سه‌ربازی كردووه‌ له‌ كه‌ركوك.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.