Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:33

کتێبی (پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانی) بڵاوکرایه‌وه‌

كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌حمه‌دێ خانێ چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

كتێبی (پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانی، چوارچێوه‌ی یاسایی و روانگه‌ی پراكتیكی، هه‌رێمی كوردستان و عێراق و توركیا به‌ نموونه‌) له‌ نووسینی پارێزه‌ر به‌شار عه‌زیز  بڵاوكرایه‌وه‌.

پارێزه‌ر به‌شار عه‌زیز، رایگه‌یاند: په‌رتووكی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانی، یه‌ك له‌ بابه‌ته‌كانی یاسای ده‌ستوورییه‌ و بابه‌تێكی گرنگی سه‌رده‌مییه‌، بۆیه‌ ئه‌و بابه‌ته‌م نووسیوه‌، مه‌به‌ستم بوو خزمه‌تێك به‌ بواری یاسا و كاری په‌رله‌مانی بكه‌م له‌ هه‌رێمی كوردستان.

هه‌روه‌ها له‌ رێی ئه‌و كتێبه‌وه‌ ده‌مه‌وێ خزمه‌ت به‌ كتێبخانه‌ی كوردی بكه‌م و كه‌لێنێك پڕبكه‌مه‌وه‌، له‌ رووی كتێبی یاسایی كوردییه‌وه‌، كه‌له‌و كتێبه‌دا خولی سێیه‌م و چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانی توركیا به‌ نموونه‌ وه‌رگیراون له‌ رووی موماره‌سه‌كردنی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانی نه‌بوونی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆشاییه‌كی گه‌وره‌یه‌ و گرنگه‌ له‌ ده‌ستووری داهاتوودا ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ رێكبخرێت، چونكه‌ به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاران، كه‌ ده‌چنه‌ په‌رله‌مان زانیاری یاساییان له‌باره‌ی په‌رله‌مان و كاری په‌رله‌مانی و چوارچێوه‌ی یاسایی پارێزبه‌ندییه‌وه‌ نییه‌و  زۆر جار خۆیان له‌ سه‌رووی یاسا ده‌بینن، بۆیه‌ ره‌نگه‌ به‌شێك له‌ ره‌فتاره‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاری په‌رله‌مانی بن.

 له‌ كۆتاییدا پارێزه‌ر به‌شار عه‌زیز گووتی: دوای شه‌و نخونی و ماندووبوونی به‌رده‌وام، به‌ سوپاسه‌وه‌ كتێبه‌كه‌م له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌حمه‌دێ خانێ چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و خوێنه‌ران ده‌وتوانن به‌ده‌ستی بهێنن.

كوردستان تیڤی/ كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.