له‌نێو پێشانگای نێوده‌وڵه‌وتی بۆ كتێب كه هه‌فته‌یه‌كه له شاری هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه، رێز له خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی حه‌سنا مه‌ته‌ر گیرا.
له مه‌راسیمێكدا له نێو پێشانگای نێوده‌وڵه‌وتی بۆ كتێب كه ده‌زگای مه‌دای رۆشنبیری و كه‌ناڵی ئاسمانی بۆ ساڵی 13همین ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك رێكیده‌خات، لیژنه‌ی باڵای شه‌قامی رۆشنبیری كه‌ركووك به هه‌ر 6 ده‌زگاكانییه‌وه، ملوانكه‌ی زێڕیان به‌خشیه خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی حه‌سنا مه‌ته‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و كاروچالاكییانهی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێشكه‌شی ده‌كات، به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه دووباره نازناوی باڵوێزی هونه‌ری نێوان لوبنان و عێراقی پێ به‌خشرایه‌وه.
فراس حه‌مدانی سه‌رۆكی ده‌زگای یه‌مامه و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای شه‌قامی رۆشنبیری كه‌ركووك به‌م بۆنه‌یه‌وه رایگه‌یاند: رێزلێنانی حه‌سنا مه‌ته‌ر و دووباره به‌خشینه‌وه‌ی نازناوی بالوێزی هونه‌ری كه پێشتر وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق پێی به‌خشیبوو، به‌هۆی ئه‌و كار‌و چالاكییه هونه‌رییانه‌یه كه مه‌ته‌ر له عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته توندبوونی په‌یوه‌ندی رۆشنبیری و هونه‌ری نێوان هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پێشانگای كتێب له هه‌ولێر ساڵی رابردوو چه‌ندین گۆرانی به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی گوت به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستیان هێنابوو، له‌گه‌ڵ چه‌ندین چالاكی له‌بواری هاندانی وه‌به‌رهێنان له نێوان هه‌ردوو وڵات.
جێی باسه، كه ده‌زگای یه‌مامه‌ی رۆشنبیری، له كۆتایی ساڵی 2013 راپرسییه‌كی ئه‌نجامدابوو، تێیدا حه‌سنا مه‌ته‌ر پله‌ی به‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا بوو، به‌م هۆیه‌ش بوو كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو ماڵی رۆشنبیری هه‌ولێرو كه‌ركووك رێزی لێ‌نرا به ئاماده‌بوونی وه‌كیلی وه‌زیری رۆشنبیری عێراق و پارێزگاری هه‌ولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.