Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:58

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە وادەی خۆیدا ناکرێت

پێویستی بە شەش مانگە بۆ ئامادەکاری
کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند ناتوانێت هەڵبژاردنی ئەننجومەنی پارێزگاکان لەکاتی خۆیدا بەڕێوەببات.

مەعن هیتاوی سەرۆکی کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا روونیکردەوە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ناکرێت و پێویستی بە شەش مانگە بۆ ئامادەکاری بەپێی یاسای هەڵبژاردن کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەردەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی راگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن لەلایەن حکومەتی ئێستای عێراقەوە، پێویستە کۆمسیۆن لەگەڵ حکومەتی داهاتوو راوێژ بکات بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

سەرۆکی کۆمسیۆنی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو "ناتوانن هەڵبژاردنەکە لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدەن کە 22ی کانونی یەکەمی ئەمساڵە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.