راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، بۆچوون و تێڕوانینه‌كانی بێشكچی له‌باره‌ی گه‌لی كوردستان جێگه‌ی پێزانینی نیشتمانپه‌روه‌ران و ئازادیخوازانه.
مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2018، پێشوازی له ئیسماعیل بێشكچی، دۆستی گه‌لی كورد و رووناكبیر و مێژوونووسی دیاری تورك كرد.
له دیداره‌كه‌دا مه‌سروور بارزانی سوپاسی هه‌ڵوێسته‌كانی ئیسماعیل بێشكچی كرد، كه به‌رامبه‌ر دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان هه‌یه‌تی و پێزانینی خۆشی بۆ هه‌وڵ و چالاكی و نووسینه‌كانی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند بۆچوون و تێڕوانینه‌كانی بێشكچی له‌باره‌ی گه‌لی كوردستان جێگه‌ی پێزانینی نیشتمانپه‌روه‌ران و ئازادیخوازانه.
له‌لای خۆیه‌وه ئیسماعیل بێشكچی ئاماژه‌ی به‌و پێشكه‌وتن و ئارامییه دا، كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و رایگه‌یاند، دۆزی ره‌وای كورد قۆناغی باشی بڕیووه و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌یامی گه‌لی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت، كه له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیدا ئاشكرای كرد، هه‌روه‌ها گوتی: به چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد ناوچه‌كه سه‌قامگیری و گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووانیش ده‌بێت.
ئیسماعیل بێشكچی، یه‌كێكه له‌و رووناكبیره دیارانه‌ی تورك، كه به ئاشكرا هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی كێشه‌ی گه‌لی كورد ده‌ربڕیوه و به‌رده‌وامیش رایگه‌یاندووه، كه پێویسته كێشه‌ی گه‌لی كورد له رێگه‌ی ئاشتییانه له ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.