ئۆتۆمبێلێكی ئێرانی له جۆری پاسی نه‌فه‌رھه‌ڵگر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا كه بڕێكی زۆر له ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكی و ده‌رمانی تاقیگه‌ی پزیشكی تێدابوو.
له راگه‌یاندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومرگی ھه‌ڵه‌بجه دا ھاتووه: ئۆتۆمبێلێكی ئێرانی له جۆری پاسی نه‌فه‌رھه‌ڵگر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه له ده‌روازه‌ی باشماخه‌وه ھاتووه‌ته ناوخۆی ھه‌رێمی كوردستان و كه بڕێكی زۆر له ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكی و ده‌رمانی تاقیگه‌ی پزیشكی تێدایه و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و قاچاغ و شاراوه به‌بێ مۆڵه‌تی لایه‌نی به‌رپرس و كوالێتی كۆنترۆڵ، به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو ده‌یویست بیھێنێته ناوخۆی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه، له كاتێكدا ئه‌و ئۆتۆمبێله تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیار نه‌ك ھێنانی كه‌لوپه‌ل.
راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به زیانه ته‌ندروستی و ژینگه‌ییه‌كانی ئه‌و ده‌رمانانه كراوه و ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه كردووه كه شۆفێر و ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن روبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.