بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایدهگهێنێت، پێویسته یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دان به هه‌ڵه‌ی سه‌فقه‌ی ژێر به‌ژێری حیزبیی ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك دا بنێت.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ساڵرۆژی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 له راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: پێویسته یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دان به هه‌ڵه‌ی سه‌فقه‌ی ژێر به‌ژێری حیزبیی ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك دا بنێت كه ئه‌و سیاسه‌ته‌یان تاوانێكه له ئه‌نجامدا ده‌چێته خانه‌ی ناپاكی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه .
هه‌روه‌ها به حكومه‌تی عێراقیش ده‌ڵێت: ئهگهركوردو هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌و ناوچانه‌یان رزگار‌و نه‌پاراستایه بێگومان به‌ده‌ست هێزی تیرۆریستی داعشه‌وه ده‌بوو و، چاره‌نوسی رزگاركردنیشی وه‌ك و شاری موسڵ وێران و خراپتر ده‌بوو. ئایا پاداشتی كورد‌و پێشمه‌رگه‌تان لهرزگاركردن و پاراستنی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان ئاوا دایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.