عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌میانى به‌شداری كردنى له‌ته‌وه‌ری ده‌نگ و باس له سه‌ر لهڕووداوهكانى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر و داگیر كردنى كه‌ركوك له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراق كه‌به‌هاوكاری باڵێكى سه‌ربازی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ئه‌نجامدرا ناوبراو لهبهشێكى وته‌كانى ڕایگه‌یاند ، كاتێك داعش هێرشى كرده سه‌ر شه‌نگال و مه‌خمور و ناوچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان ئه‌میش حكومه‌تى عێراق له‌پشتیه‌وه بوو بۆ له‌ناو بردن و نه‌مانى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان بوو .
له شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ریش به‌هه‌مان شێوه‌یه جارێكى دیكه له‌ڕێگای خیانه‌تى ناوخۆیی هه‌وڵیان دا قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌هێڵن و بچوكى بكه‌نه‌وه بیكه‌ن به‌پارێزگا به‌ڵام قاره‌مانیه‌تى و پاڵه‌وانێتی و به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه پیلانى ئهممانى له‌ناو برد به‌و به‌رگرییه و داستانانه له‌پردێ و سحێلا و مه‌حمودیه تۆماری كرد .
ته‌واوی وته‌كانى عه‌لی عه‌ونى له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر و ئه‌و خیانه‌ته‌ى له‌گه‌لی كورد و پێشمه‌رگه كرا له‌م گرته ڤیدیۆیه بینه‌ر و بیسهربه:
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.