Erbil 3°C یەکشەممە 02 شوبات 01:09

ڤیدیۆ .. فه‌ره‌نسا سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر ئه‌لمانیا تۆمار کرد

له‌خولی نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌وروپادا
کوردستان TV
100%

شه‌وى ڕابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جه‌وله‌ى چواره‌م له‌خولی نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌وروپادا ، هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیای كرد 

فه‌ره‌نسیه‌كان توانیان سه‌ركه‌وتن له‌یاریه‌كه‌ تۆمار بكه‌ن به‌سه‌ر ئه‌لمانیا به‌ئه‌نجامی دووگۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك 

گۆله‌كانى فه‌ره‌نسا له‌لایه‌ن گریزمانه‌وه‌ له‌خوله‌كه‌كانى 62 ، 80 تۆمار كرا ، گۆله‌كه‌ی ئه‌لمانیا یاریزان تۆنى كرێس به‌لێدانى سزا تۆماری كرد 

 هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به‌ ٧ خاڵ له‌ پێشەنگی گروپەکەی دێت و ئەڵمانیاش بە خاڵێک لە کۆتا ڕیزبه‌ندی گروپه‌كه‌ دێت 


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.