سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران رایگه‌یاند، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ته‌رمى چوار په‌نابه‌رى كورد ده‌هێنرێته‌وه هه‌رێمى كوردستان.
ئاری جلال به ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی رایگەیاندووه، تەرمی چوار قوربانی بەناوەکانی (عیسی عبدولرحمان ئەحمەد ، عەبدوڵا عیسا عبدولرحمان ، شوڕش عبدولوهاب ئیسماعیل ،محەمەد حسن احمد).
ناوبراو ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هاوکات سبەینێ ئەو ژنە ڕزگاربووەی ڕووداوەکەش دەگاتەوە هەرێم و لەلایەن کەسوکاری و هاوریانی پێشوازی دەکرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه وابریارە سبه‌ینێ چوارشه‌ممه رێكه‌وتى 17-10-2018 كاتژمێر یه‌ك بۆ دووى پاش نیوه‌ڕۆ ته‌رمه‌كانیان بگاته‌وه هه‌ریمى كوردستان.
شەوى چوارشەممە (10ی ئۆكتۆبه‌ری 2018)، لە كەناراوەكانی شاری ئیزمیری توركیا و لەكاتی هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان، جارێکى دیکە نوقمبوونى بەلەمێک هاوڵاتییانى هەرێمى تووشی شۆك كرد، لەو شەوەدا به‌له‌مێك كە 35 كۆچبەری تێدابووە نوقمبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.