ماڵی شانۆیی theater trii_bühne دووەمین چالاکیی خۆی لە شاری شتووتگارت لە وڵاتی ئەڵمانیا بە بەشداری چەندین وڵات و چەند گرووپێکی شانۆیی ئەو وڵاتە ساز دەکات و، ماوەی یەک هەفتەش دەخایەنێت .
ھونەرمەندی ناسراوی کورد " فرمێسک مستەفا " بۆ دووهم جاریهتی بهشداری لهم فێستیڤاڵه دهكات و بۆ ئهمسالیش به شانۆنامهیهك له ژێر ناوی " چهكی ژن " بهشداری فێستیڤالهكه دهبێت ، کە خۆی نووسەری بەشێکی شانۆنامەکەیه و باس لە ئەزموونی خۆی دەکات لە منداڵیهوه تا گەورەبوونی لەگەڵ چەک، وەک ژنە کوردێک .
فرمێسك ئاشكرایدهكات ، دوو ساڵ لەمەوبەر بە شانۆنامەی " تەنانەت لەم تەمەنەیشمدا بە نهێنی جگەرە دەکێشم "، کە لە نووسینی نووسەری جەزائیری ( ڕەیحان)ـە بوو بەشداربووم، كه نووسەرەکە خۆیشی ئامادە بوو لە فێستڤاڵەکەدا كه لە دەرهێنانی ئێدت کۆربەر بوو.
ئەم فێستڤاڵە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٣ ساز کرا، ئێستاش بووەتە دوو ساڵ جارێک و چەندین بەرھەمی بەپێزی ئەو دوو ساڵەی شانۆ لەخۆوە دەگرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.