Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:31

ئه‌مه‌ریکا 178 ملیۆن دۆلار هاوکاری به‌ پێکهاته‌کانى عێراق ده‌دات

لە چوارچێوەی هاوکاری و کۆمەکەکانی بواری ئەمنی و گەشەپێدان
کوردستان TV
100%

ئەمریکا زیاتر 178 ملیۆن دۆلار پێشکەش بە پێکهاتە و گرووپە ئایینییەکانی عێراق دەکات، بەتایبەت مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا.

ئەمڕۆ سێشەممە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، جۆن سولیڤان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمیانەی سەردانی ئەم هەفتەیدا بۆ بەغدا سەرلەنوێ پابەندبوونی ئەمریکای دووپاتکردووەتەوە بۆ هاوکارییکردنی گرووپە ئایینییە چەوساوەکانی عێراق.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، جۆن سولیڤان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەردانەکەی ئەم هەفتەیەی بۆ بەغدا، جەختکردنەوە بووە لە پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هاوکاریکردنی گروپە ئایینییە چەوساوەکان بەوانەشەوە کە لە عێراقدان.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە چوارچێوەی پابەندبوونە بەردەوامەکانی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شانازی دەکات بە هاوکارییەکانی دەرەوەی و ئەو کۆمەکانەی کە بە گروپە لاواز و چەوساوەکانی دەکات.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هاتووە، بەو بڕە کۆمەکەی کە باسکراوە، ئەمریکا لە ساڵی 2017وە تا ئەمڕۆ لە چوارچێوەی هاوکاری و کۆمەکەکانی بواری ئەمنی و گەشەپێدان، نزیکەی یەک ملیار دۆلاری پێشکەش بە عێراق کردووە.

باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا روونى ده‌كاته‌وه‌ له‌م هاوكارییانه‌ بایه‌خێكى زیاتر به‌ ده‌شتى نه‌ینه‌وا ده‌درێت، كه‌ 300 ملیۆن دۆلارى بۆ ته‌رخان كراوه‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.