Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 06:22

پڕۆسەی تەعریب له‌ که‌رکووک دوای 16ی ئوکتۆبه‌ر زیادى کردووه‌

سالێك به‌سه‌ر رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر تێده‌په‌رێت
کوردستان TV
100%

له‌ماوه‌ی ساڵێكدا دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر، پڕۆسەی تەعریب به‌شێوه‌یه‌ك چڕكرایه‌وه‌ کە ڕێژەی عەرەب 5تا10%ی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌روه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم زیادی کردووە، بە گوێره‌ی مادده‌ی 140 له‌ دەستووری عێراقیش پێویسته‌ دیمۆگرافیای كه‌ركووك له‌ڕێگه‌ی راپرسی و سه‌رژمێرییه‌وه‌ یەکلایی بکرێتەوە. ئێستاش مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئەگەر بەم شێوەیە پرۆسه‌ی تەعریب بەردەوام بێت ئەوا گۆڕانی گه‌وره‌ له‌ دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچانه‌ روو ده‌دات و ڕێژەی عەرەب به‌شێوه‌یه‌ك زیاد بێت كه‌ له‌ ئاینده‌دا کورد نەتوانێت زۆرینەی ره‌سه‌ن پێكبهێنێت.

كاسبكارانی كوردیش له‌ شاری كه‌ركووك دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌، هیچ شوێنێكی زیاده‌ڕۆش له‌و شاره‌ نه‌ماوه‌ كه‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌ شیعه‌كان نه‌یكه‌ن به‌خانوو، له‌كاتێكدا كورد ناتوانێت دوو بلۆكیش له‌سه‌ر یه‌ك دانێت و زۆرترین پێداویستی دروستکرنی خانوی بۆ عەرەب و تورکمانی شیعە بردووە.

هه‌روه‌ها هاووڵاتیانی كه‌ركووك ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، هه‌موو زه‌وییه‌كانی كه‌ركووك به‌ زیاده‌ڕۆییه‌كانیشه‌وه‌ دابه‌شكراون و له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب و توركمانه‌ شیعه‌كانه‌وه‌ كڕین و فرۆشتیان پێ ده‌كرێت.

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر پرۆسه‌ی ته‌عریب گه‌وره‌ترین مۆته‌كه‌یه‌ كه‌ له‌ كه‌ركووك به‌رۆكی كوردی گرتووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.