حەسەن شێخانی، بەرپرسی مەڵبەندی كەركووكی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، له‌بارەی 16ی ئۆكتۆبەرهوه دەڵێت" رووداوه‌كانی ئه‌و رۆژه درزێكی گەورەی خستە ناو ماڵی كورد و به‌هۆیه‌وه باجێكی زۆر گەورەمان له‌و قۆناغه دا".
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، شێخانی دووپاتیكرده‌وه، "16ی ئوكتۆبه‌ر لۆزان و سایكسبیكۆیهكی دیكه بوو ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد كرا و په‌رته‌وازه‌یی گه‌وره‌ی له ناومان درووست كرد".
هه‌روه‌ها گوتی: "گرنگە چارەسەری گونجاو بۆ كێشەی كەركووك بدۆزینەوە"، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێدا، "پرسە نیشتمانییەكان بە رق و كینە چارەسەر ناكرێن و ھەر خۆمان زەرەر مەند دەبین".
16ی ئوكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، به چاوساغی باڵێكی ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق به پاساوی دژایه‌تیكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه له 25ی ئه‌یلولی هه‌مان ساڵ ئه‌نجامدرا، هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و داگیریانكرد.
به‌هۆی ئه‌و ناپاكییهشهوه كه به‌رامبه‌ر به ئیراده‌ی 93%ی خه‌ڵكی كوردستان كرا، كه له پرۆسه‌كه‌دا به به‌ڵی ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دابوو، ئه‌و ناوچانه كه‌وتنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا و وێڕای شه‌هیدبوونی چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و شه‌ڕه‌دا، به‌ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی كوردی ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره بوون، جگه له‌وه‌ی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، دۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه به‌ته‌واوه‌تی داته‌پی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.