Erbil 4°C شەممە 01 شوبات 23:36

شیرین فواد مەعسووم باسی خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتی دەکات

زاراوەی ”کاڵفام و هەرزەکاران“ دێنێتەوە بەرباس
کوردستان TV
100%

کچەکەی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ، باسی خیانەتکارانی ١٦ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و زاراوەی ”کاڵفام و هەرزەکاران“ سەر لەنوێ دێنێتەوە بەرباس.

لە یەکەمین ساڵیادی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، شیرین فواد مەعسووم، کچی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، بەبێ ئەوەی وردەکارییەکی زۆر بخاتە ڕوو، تەنیا چەند خاڵێکی وەک ئاماژە بۆ ١٦ی ئۆکتۆبەر داناوە و نووسیویەتی: ”١٦ی ئۆکتۆبەر، ١-بەرژەوەندیی کەسی و حزبی پێش نیشتمان. ٢-دووبەرەکی و ناتفاقیی ماڵی کورد. ٣-سیاسەت بە دەست کاڵفام و ھەرزەکارانەوە. ٤-نەخوێندنەوەی هاوسەنگە سیاسیی ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان. ٥- ھەرزانیی خوێنی کورد“.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە سەروبەندی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەردا، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی زاراوەی ”کاڵفام“ی بۆ خیانەتکارانی نێو حزبەکەی بەکار هێنا و مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیش زاراوەی ”هەرزەکار“ی بۆ بەکار هێنان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.