Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 15:14

دروشمه‌کان له‌ که‌رکووک: خیانه‌تی 16ی ئۆکتۆبه‌ر زامی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفالی تازه‌ کرده‌وه‌

به‌ چه‌ند دروشمێك له‌ كه‌ركووك خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ڕسواكرا
کوردستان TV
#7
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2018 ساڵێک بەسەر رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەردا تێپەڕدەبێت کە بەهۆیەوە نیوەی خاکی کوردستان لەدەستدرا، چین و توێژه‌كانى شاره‌كه‌ به‌ هه‌ڵواسینى چه‌ندین دروشم، گوزارشت له‌ ڕای خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، خیانه‌تكارانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر نابه‌خشن و ده‌بێت.

شه‌وى ڕابردووش له‌نێو شاری كه‌ركووك، چین و توێژه‌كانى شاره‌كه‌ به‌ هه‌ڵواسینى چه‌ندین دروشم، گوزارشت له‌ ڕای خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، خیانه‌تكارانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر نابه‌خشن و ده‌بێت ڕووبه‌رووی دادگای گه‌ل ببنه‌وه‌.

هه‌ر له‌ دروشمه‌كان هاتووه‌: خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر زامی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفالی تازه‌ كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هاتووه‌ كه‌ركووكیه‌كان هه‌رگیز خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نابه‌خشن.

16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017، پارێزگای كه‌ركووك شارۆچكه‌ی خورماتوور و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌ده‌ستی باڵێكی نێو یه‌كێتی ئه‌م ناوچانه‌ به‌رێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێر راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرا.  

به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان هه‌زار كوردی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ئاواره‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون و به‌ سه‌دان خانووی هاووڵاتیان كورد له‌ خوورماتوو و كه‌ركووك تاڵان كران و سوتێندران و ته‌قێندرانه‌وه‌، به‌ ئێستایشه‌وه‌ بارودۆخی ئه‌م ناوچانه‌ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ و گوشاری میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیدایه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.