ئه‌مرۆ 16ی ئۆكتۆبه‌ر ساڵێك به‌سه‌ر خیانه‌ت تێده‌په‌رێت، له‌رۆژێكی وه‌كو ئه‌مرۆ باڵێكی نێو یه‌كێتی به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی كه‌ركووك و خورماتوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ ناوچه كوردستانیهكانیشیان فرۆشت.
ئەمڕۆ سێشەممە 16 ئۆكتۆبەر ساڵی 2018، لە ساڵیادی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017، لە ناڕەزایی بە داگیرکردنی خورماتوو لەلایەن حەشدی شەعبییەوە، كاسبكارانی ئەو شارۆچكه‌یه مانیان لە كاركردن گرتبوو دهكانهكانیان نه‌كردبۆوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی خوورماتوو رایگەیاند: لە ساڵڕۆژی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەردا، هاووڵاتییانی کورد لە خورماتوو مانیان گرتووە و تەواوی دوکانەکان کە خاوەنەكانیان كوردن داخراون نه‌چوونه سه‌ر كاره‌كانیان.
لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆكتۆبەر سەدان هاووڵاتی کورد لە خورماتوو ئاوارەبوون و دەیان خانوو و موڵکیان لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە تاڵانکران و دواتر سووتێندران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.