به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی سوپاس و پێ‌زانین له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری وه‌رنه‌گرتنی عموله له جوتیاران له عه‌لوه‌ی سلێمانیدا، نوێنه‌ری جوتیارانی سنوری شاره‌زور و شارباژێڕ و قه‌ره‌داغ و بازیان سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای سلێمانییان كرد و له‌گه‌ڵ ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانیدا كۆبوونه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ناوی جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌ستخۆشی و سوپاسگوزارییان گه‌یانده قائیمقامی سلێمانی و باسیان له‌وه‌كرد ئه‌و بڕیاره بووه‌ته هۆی ده‌ستگیرۆیی و هاندانی جوتیاران و ژماره‌یه‌كی زۆریش له جوتیاران گه‌راونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، به‌وه‌ش پێشبینی ئه‌كرێت له داهاتوودا كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادكردنی به‌رهه‌م هه‌بێت. هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی كرا كه له وه‌رزی به‌رهه‌می ناوخۆییدا زیان به جوتیاران ده‌گه‌یه‌نێت و حكومه‌ت رێكاری پێویستی له به‌رامبه‌ردا ده‌گرێته به‌ر.
حسێن عه‌بدولكه‌ریم- وه‌كو نوێنه‌ری جوتیاران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ته‌نها هاتوون باس له‌وه بكه‌ن كه وه‌رنه‌گرتنی عموله له جوتیاران له عه‌لوه‌كاندا بڕیارێكی دروسته و له به‌رژه‌وه‌ندی جوتیاراندایه. باسی له‌وه‌ش كرد له‌م وه‌رزه‌دا به‌رهه‌مێكی زۆری تور و شێلم له ناوخۆدا هه‌یه و پێویسته رێگه نه‌درێت هاورده بكرێت یان گومرگی بخرێته سه‌ر. له به‌رامبه‌ریشدا قائیمقامی سلێمانی بڕیاریدا كاری پێویست له‌و باره‌یه‌وه بكات.
بڕیاری وه‌رنه‌گرتنی عموله له جوتیاران له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمه‌وه ده‌ركرا، به‌ڵام قائیمقامی سلێمانی بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێكرد و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی جوتیاراندا لیژنه‌ی تایبه‌تی پێكهێنا بۆ چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.