Erbil 14°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 15:40

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی که‌رکووک: ئه‌و هێزه‌ی که‌رکووکی فرۆشت ئێستا خۆیان بێ ده‌سه‌ڵاترینن له‌ شاره‌که‌

ئه‌گه‌ر خیانه‌ت نه‌بووایه‌ نه‌یان ده‌توانی داگیری بكه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركووك له‌ ساڵڕۆژی خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر خیانه‌ت نه‌بووایه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان نه‌یان ده‌توانی شاری كه‌ركوك داگیر بكه‌ن.

ئیدریس ره‌فعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركووك رایگه‌یاندووه‌: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ خیانه‌تیان لێكرا و له‌ 12 مانگه‌وه‌ لایه‌نێكی دیاریكراو ته‌واوی چه‌ك و كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییه‌كانی ئاماده‌ی كشانه‌وه‌ كردبوو، ئه‌و لایه‌نه‌ پێشتر رێككه‌وتنی نهێنی ئه‌نجام دابوو،  به‌ڵام كاتێك پرسیاریان لێده‌كرا قسه‌ی جیاوزیان ده‌كرد و دڵنیایان ده‌دا كه‌ ناكشێنه‌وه‌.

ده‌شڵێت، ئه‌و هێزه‌ی كه‌ركووكی فرۆشت پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كانیان ئێستا خۆیان بێ ده‌سه‌ڵاترینن له‌ شاره‌كه‌ و ئه‌گه‌ر خیانه‌ت نه‌بوایه‌ ، هێزه‌ عێراقییه‌كان رۆژانه‌ له‌ ترسی پێشمه‌رگه‌ ئه‌ركه‌كانیان جێده‌هێشت و ژووری له‌ سێداره‌دانیان بۆ دروستكرابوون.

سه‌رچاوه‌ / كوردستان 24

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.