Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 16:58

مووچه‌ى هێزه‌کانى ئاسایش و زێره‌ڤانى و به‌رگری فریاکه‌وتن دابه‌ش ده‌کرێت

مووچه‌ى مانگی 7
کوردستان TV
100%


به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان  به‌ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16 ى ئۆكتۆبه‌ری 2018 ، مووچه‌ى مانگی 7 ى هه‌ریه‌ك  ئەنجومەنی ئاسایش ،  زێرەڤانی ،  هێزی بەرگری فریاكەوتن دابەشدەكرێت.


سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی ڕاشیگه‌یاند ئه‌مڕۆ مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌ت و شوێنى دیكه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت كه‌پێشووتر وه‌زاره‌ته‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌بێن بۆ وه‌رگرتنى موچه‌كانیان 

ڕاشیگه‌یاند به‌غدا بڕی 317 ملیار دیناری ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ى دابه‌ش كردنى مووچه‌ خێراتر ده‌كات ، مووچه‌ى ته‌واوی شوێن وه‌زاره‌ته‌كانى له‌ڕۆژانى داهاتوو دابه‌ش ده‌كرێت 


شوان عه‌زیز 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.