Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 17:04

وێنه‌گرێکی ئێن ئارتی نهێنییه‌کانی شاسوار عه‌بدولواحید ئاشکرا ده‌کات

ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌كی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ ڕه‌شه‌كانی مه‌عده‌نی شاسواره‌
کوردستان TV
#7
100%

نه‌به‌ز عومه‌ر ، وێنه‌گری كه‌ناڵی ئێن ئارتی  له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: پێش هه‌ڵبژاردن ده‌بوو شاسوار عه‌بدولواحید‌ له‌ مانگی 9دا موچه‌ی مانگی 7ی بدایه‌ پێمان نه‌یدا، منیش وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌ك یان كارمه‌ندێكی ئێن ئاڕ تی سكاڵا نامه‌یه‌كم نوسی بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌مان پێبده‌ن، پێم وابوو ئه‌م پیاوه‌ هاتووته‌ ناو ململانێی سیاسیه‌وه‌ و ئێستا عه‌قڵیه‌تی گۆڕاوه‌ و ڕه‌خنه‌ قبوڵ ده‌كات.

ده‌شڵێت: دواتر چه‌ند هاوڕێیه‌ك نزیك له‌من و شاسوار هاتنه‌سه‌ر خه‌ت و داوایانكرد پۆسته‌كه‌م لاببه‌م و بردمیان بۆلای شاسوار و موچه‌ی مانگێكی پێدام، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چووم بۆ ده‌وام نه‌یانهێشت له‌پرسگه‌كه‌ بچمه‌ ژوره‌وه‌ و به‌رپرسانی كه‌ناڵه‌كه‌ هاتن و وتیان ڕاژه‌كه‌ت كۆتایهاتووه‌ و پێویستمان پێت نییه‌، منیش وتم، ئه‌وه‌ی له‌ ئێن ئاڕ تی ئیشی كردبێت یان شاره‌زا بێت ده‌زانێ ئێن ئاڕ تی كێشه‌ی كه‌می كامێرامانی هه‌یه‌ و منیش ئه‌وه‌ چوارساڵه‌ی به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه‌ كارده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر له‌زۆربه‌ی كامێرامانه‌كان ئه‌وێ باشتر نه‌بم ئه‌وه‌ له‌ هه‌ندێكیان باشترم، دواتر زانیم ئه‌مه‌ باجی ئه‌و پۆسته‌یه‌ كه‌ پێش هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر شاسوارم كرد و داوای مافی خۆم هاوڕێكانم كردبوو كه‌ موچه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :به‌داخه‌وه‌ ئه‌وكاته‌ی پۆسته‌كه‌م له‌سه‌ر شاسواركرد، ده‌یان كه‌س هاتنه‌سه‌رخه‌ت و داوایانلێكردم كه‌ پۆسته‌كه‌م لاببه‌م، دڵنیاییان كردمه‌وه‌ كه‌ شاسوار لێبورده‌یه‌ و هیچ كرده‌وه‌یه‌كی خراپه‌ له‌به‌رامبه‌رمدا نانوێنێ، هه‌تا هه‌ندێكیان به‌ڵێنیاندا، ئه‌گه‌ر من ده‌ربكرێم ئه‌وه‌ ئه‌وانیش له‌گه‌ڵمدا دێنه‌ ده‌ره‌وه‌، جا هیوادارم ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌و ڕۆژه‌یان له‌بیر بێت.

روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌تا ئێره‌ چیرۆكی من و ئه‌و پیاوه‌یه‌ كه‌ ئیدیعای گۆڕینی دنیایی ئێمه‌ ده‌كات، من هه‌رئه‌وه‌نده‌تان پێده‌ڵێم، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ماهیه‌تی شاسوار بناسێ و خه‌ونی شاسوار بزانێت‌، ته‌نها بچێت له‌ كارمه‌ندێكی ئێن ئاڕ تی بپرسێت، ئه‌وكات تێده‌گات ئه‌م پیاوه‌ چ مه‌عده‌نێكه‌ و ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی ئه‌و ئیدیعای ده‌كات چۆن پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌رده‌چێت.

ئه‌و وێنه‌گره‌ی ئێن ئارتی جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: كاتێك به‌رنامه‌كه‌مان له‌سه‌ر "چیرۆكی شاسوار" كرد، ته‌نها یه‌ك ژن و پیاو هه‌بوون وتیان ئێمه‌ خاوه‌نی پشكی چاڤیلاندین و له‌و پرۆژه‌یه‌ ڕازین، ئه‌ویش پیاوه‌كه‌ كارمه‌ند بوو لای شاسوار.

له‌ كۆتاییشدا ده‌ڵێت : نهێنی زۆرم لایه‌، با ئه‌مه‌ ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆچونه‌ ناو باسه‌كانی تره‌وه‌، هیوادارم هیچ هاوڕێ و ماستاوچییه‌كی شاسوار ته‌له‌فون نه‌كات بۆ ڕاگرتنی بابه‌ته‌كان و سڕینه‌وه‌یان، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌كی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ ڕه‌شه‌كانی مه‌عده‌نی شاسواره‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.