ئه‌مڕۆ 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2018 ساڵێك به‌سه‌ر داگیركردنی كه‌ركووك تێده‌په‌رێت، په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش به نێوچه‌وانی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه كه‌ركووكیان فرۆشت و راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبییان كرد.
ئه‌مڕۆ 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 پارێزگای كه‌ركووك شارۆچكه‌ی خورماتوور و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌ده‌ستی باڵێكی نێو یه‌كێتی ئه‌م ناوچانه بهرێككهوتنێكی ژێربه‌ژێر راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرا.
لە 16ی ئۆکتۆبەردا هێرش کرایە سەر کوردستان و له رێككه‌وتنێكی نهێنیدا كه‌ركووك راده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقیه‌كان كرا، ئامانجی ئه‌و هێزه‌ش كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری نه‌بوو به‌ڵكو پیلانه‌كه بۆ هه‌ڵواشانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌خاڵه‌كانی پردێ و سحێلا و مه‌حموودیه توانیان به‌رگرییه‌كی بێ وێنه له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و هێزه میلیشیاكان بووه‌ستێنن، ئه‌و كات سەرۆک کۆماری عێراق كه پارێزه‌ری ده‌ستووره بۆ یه‌ك چركه‌یش هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه نه‌بوو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.