Erbil 10°C شەممە 01 شوبات 20:50

پۆلیسی راپه‌رین : چوار کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

دانیان ناوە بەتاوانەکانیان
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ڕاپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ، هەفتەی ڕابردوو هاوڵاتی سکاڵاکار ( ع.ب ) سەردانی بنکەی پۆلیسی حاجیاوای کرد و سکاڵای تۆمارکرد لەسەر ئەوەی کە دزی لە دوکانەکەی کراوە لە ناو بازاری حاجیاوە کە بڕێک پارە لە دوکانەکەی بردراوە. مەلەفی لێکۆڵینەوە ڕێکخرا و بڕیاری دادوەر بەدەست هات بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران و دەسگیرکردنیان.

پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دوای بەدەست هێنانی زانیاری لەلایەن بنکەی پۆلیسی حاجیاوا و بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی بێتواتە لەهەمان ڕۆژی تۆمارکردنی سکاڵاکە، چوار تۆمەتباری نەوجەوان دەستگیر کران. دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان لەبەردەمی پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیان کە بڕێک پارەیان لە دوکانی سکاڵاکاری ناوبراو دزیوە، هەروەها دانیان بەوەشداناوە کە لە چەند شوێنی تر هەستاون بە ئەنجامدانی تاوانی دزی کردن.

بەبڕیاری دادوەر هەر چوار تۆمەتبار ڕاگیراون بە پێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عێڕاقی. لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.