Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 02:23

به‌وێنه‌ ... چین و توێژه‌کان له‌که‌رکوک هه‌رگیز له‌خیانه‌تکارانی 16 ئۆکتۆبه‌ر نابه‌خشین

به‌هه‌ڵواسینى چه‌ندین دروشم به‌رامبه‌ر به‌خیانه‌تكاران
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2018 ساڵێك به‌سه‌ر داگیركردنی كه‌ركووك تێده‌په‌رێت، په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش به‌ نێوچه‌وانی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ كه‌ركووكیان فرۆشت و راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبییان كرد.

ئه‌مڕۆ 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 پارێزگای كه‌ركووك شارۆچكه‌ی خورماتوور و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌ده‌ستی باڵێكی نێو یه‌كێتی ئه‌م ناوچانه‌ به‌رێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێر راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرا.

لە 16ی ئۆکتۆبەردا هێرش کرایە سەر کوردستان و له‌ رێككه‌وتنێكی نهێنیدا كه‌ركووك راده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عێراقیه‌كان كرا، ئامانجی ئه‌و هێزه‌ش كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری نه‌بوو به‌ڵكو پیلانه‌كه‌ بۆ هه‌ڵواشانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌خاڵه‌كانی پردێ و سحێلا و مه‌حموودیه‌ توانیان به‌رگرییه‌كی بێ وێنه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و هێزه‌ میلیشیاكان بووه‌ستێنن، ئه‌و كات سەرۆک کۆماری عێراق كه‌ پارێزه‌ری ده‌ستووره‌ بۆ یه‌ك چركه‌یش  هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ نه‌بوو.


شه‌وى ڕابردووش له‌نێو شاری كه‌ركوكدا چین و توێژه‌كانى شاره‌كه‌ به‌هه‌ڵواسینى چه‌ندین دروشم ڕایانگه‌یاند ، خیانه‌تكارانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر نابه‌خشن و ده‌بێت ڕووبه‌رووی دادگای گه‌ل ببنه‌وه‌ 

111

 

11


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.