Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 02:33

پۆلیسى سلێمانى : به‌رپرسێکى حوکمه‌ت به‌فیشه‌ک کوژرا

له‌ڕاگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

 له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێواره‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه‌ 15-10-2018 بەڕێوەبەری ئاوی ناحیەی ناڵپارێز بەفیشەك كوژرا و هێزەكانی پۆلیسی قەزای پێنجوێن لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووەو بەدوای تۆمەتبارانەوەن .

پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هاوڵاتی ( أ ، أ ، ع ) ی تەمەن 33ساڵ كە بەڕێوەبەری ئاوی ناحیەی ناڵپارێزە ئەمڕۆ بە فیشەك كوژرا، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو لە ئێستاشدا هێزەكانی پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبارانی ڕوداوەكەن .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.