دادگای دادوەریى كارگێڕى ئهمڕۆ بریارێكی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی لەبارەی دوورخستنەوەی فالح فەیاز سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی و سەرۆکی حەشدی شەعبی لە پۆستە حکومییەکانی هەڵوەشاندهوە.
نووسینگەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی وێنەیەک لە بریاری دادگای دادوەریى كارگێڕى بڵاوکردووەتهوه و تێیدا هاتووە کە دادگا بریاریداوە بە گەڕاندنەوەی فاڵح فەیاز بۆ سەرجەم پۆستە حکومیەکانی، و لەوانەش سەرۆکایەتی حەشدی شەعبی.
هەروەها لە بریارهكهی دادگادا هاتووە کە ئەو هۆکارانەی حەیدەر عەبادی پێشکەشیکردووە بۆ دوورخستنەوەی فەیاز لە پۆستەکانی قایلکەر نەبووە، و یاسایی و بنەمایی دەستوریشی نەبووە.
دادگا ئاماژەی بەوەشکردووە کە دوورخستنەوەی فالح فەیاز لە ئەرکەکانی پێدهچێت ببێتە هۆی ناسەقامگیری دەزگا ئەمنیەکان کە فەیاز بەرێوەی دەبرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.