Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 02:47

یەکێتیی قوتابییانی کوردستان داوا ده‌کات پێداچوونەوە بە سیستەمی وەرگرتن بکرێتەوە

یەکێتیی قوتابییان: بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە کاتێکی نەگونجاو درا
کوردستان TV
100%

یەکێتیی قوتابییانی کوردستان داوا دەکات پێداچوونەوە بە سیستەمی وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگاکان بکرێت.

بەپێی راگەیەندراوێک، کە ئه‌مرۆ دووشەممە 15/10/2018 بڵاو کراوەتەوە، یەکێتیی قوتابییان هۆشداریی دەدات لەوەی ئەگەر ”چارەسەرێکی گونجاو“ بۆ قوتابییان نەدۆزرێتەوە، ئەوا ”هەڵوێستی تری دەبێت.
 

دەقی راگەیەندراوەکەی یەکێتیی قوتابییان:
 

بۆ/  سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ـ بەڕێز

بۆ/  سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ـ بەڕێز

بۆ/  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ـ بەڕێز
 

سڵاوی زانست و خەبات....

لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیانی دەرچووی پۆلی (١٢)ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان، کە گلەیی و ناڕەزایی زۆری قوتابیانی لێ کەوتەوە، ئێمە لە یەکێتی قوتابیانی کوردستان ھۆکاری کێشەکان بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێنینەوە، کە ئەمانەن:
 

١- بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کاتێکی نەگونجاو درا، کە لە دوای کۆتایی ھاتنی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی (١٢)ـی ئامادەیی  بوو.


٢-قوتابیان دەربارەی بڕیاری جیاوازی کردن لە وەرگرتنیان بە پێی خولەکانی دەرچوونیان، بە فەرمی لەلایەن دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ئاگادار نەکراونەتەوە.


٣-جیاوازی لە نێوان کەمترین کۆنمرەی وەرگرتن لە بەشەکان لە نێوان دەرچووانی خولی یەکەم و دووەم ناکرێت لە (٣) کۆنمرەی گشتی (معدل) کە دەکاتە (٢١) نمرە زیاتر بێت.


ئێمە لە یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە سۆنگەی ھەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر توێژی قوتابیان داواکارین بە زووترین کات پێداچوونەوە بە کۆی سیستەمی وەرگرتن بکرێتەوە، و مافی خوێندن بۆ ھەموو قوتابیانی دەرچووی پۆلی (١٢)ـی ئامادەیی لە چوارچێوەی توانای زانکۆ و پەیمانگەکان زامن بکرێت و چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکانی قوتابیان بدۆزرێتەوە، بە پێچەوانەوە ھەڵوێستی ترمان دەبێت.

لەگەڵ رێزدا...


یەکێتی قوتابیانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
١٥/١٠/٢٠١٨

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.