Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 02:44

دەزگای خێرخوازیی بارزانی له‌ یادى 16ی ئۆکتۆبەردا خوێن دەبەخشێت

چەند چالاکییەک ئەنجام دەدات و خوێن دەبەخشێته‌ بانکی خوێن لە هەولیر
کوردستان TV
100%

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە یەکەم ساڵڕۆژی ڕووداوی 16ی ئۆکتۆبەر کە بە خیانەت لە دۆزی ڕەوای کورد ناسراوە، چەند چالاکییەک ئەنجام دەدات و تێیدا بۆ بانکی خوێن لە هەولیر خوێن دەبەخشێت.
 
دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌  به‌روارى 16/10/2018 کاتژمێر (10)ی بەیانی چه‌ند چالاكییه‌ك ئه‌نجام ده‌دات، بۆ (بانکی خوێن) لە هەولێر کە بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:   

1- سێ ئامێری (فرێزەری پلازما) و 1 یەک ئامێری (ساردکەرەوەی خوێن) بۆ هەڵگرتنی خوێن کە لەلایەن رێکخراوەکانی (هیس / ئەدینبوورە / دایرێکت ئەید/ گلۆبال سەمارەتان ریسکۆ) لە وڵاتی بەریتانیاوە هاتوون، پێشکەش دەکرێن بە (بانکی خوێنی هەولێر).

2- لە هەمان کاتدا لەلایەن کارمەندانی دەزگاوە هەڵمەتێکی خوێنبەخشین ئەنجام بۆ بانکی خوێن لە هەوڵیر بەرێوە دەچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.