Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 02:39

‌لە ناڵپارێز بەرپرسێکی حکومیی کوژرا

لە سنووری شارۆچکەی پێنجوێن
کوردستان TV
#7
100%

بەرپرسێکی حکوومی لە شارەدێیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تەقەی لێ کراوە و کوژراوە.

هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری شارەدێی ناڵپارێز لە سنووری شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 15ی 10ی 2018، بەڕێوبەری ئاوی ناحیەی ناڵپارێز تەقەی لێکراوە و کوژراوە، لەسەر رووداوەکەش فەرمانی گرتن بۆ کەسێک دەرچووە.

كوشتنی ئەو بەڕێوەبەرە پەیوەندی بە كارە حكومییەكەیەوە نییە ‌و بەپێی لێكڵۆینەوە سەرەتاییەكانیش بەهۆی كێشەیەكی شه‌خسیه‌وه‌ كوژراوە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی پێنجوێن کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت گوتی: ئاسەواری نزیکەی 10 گولە بە جەستەی کوژراوەکەوە بووە.

شارۆچكەی ناڵپارێز سەر بە قەزای پێنجوێنە ‌و 20 كلیۆمەتر لە سەنتەری قەزاكە‌ و 78 كلیۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانییەوە دوورە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.