سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند بڕه پاره‌ى به‌غدا كهبڕهكهى 317 ملیار دیناره تایبه‌ته به‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشت
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕاشیگه‌یاند له‌گه‌ڵ هاتنى ئه‌و بڕه پاره‌یه مووچه‌ى مانگی 7 ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان له‌ڕۆژانى داهاتوو دابه‌ش ده‌كرێت
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌فته‌ى پێشووه‌وه ده‌ستى به‌دابه‌ش كردنى مووچه‌ى مانگی 7 له‌داهاتی ناوخۆ كردووه تا ئێستا چه‌ند وه‌زاره‌ت و شوێنێك مووچه‌یان وه‌رگرتووه ، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى بڕه پاره‌ی به‌غداش دابه‌شكردنى مووچه خێراتر ده‌بێت له‌ڕۆژانى داهاتوو
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.