Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:11

به‌وێنه‌.. هاتووچۆ ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌کى نێوان هه‌ولێر - کۆیه‌ ده‌دات

له‌پێناو سه‌لامه‌تى گیانى هاوڵاتیان
کوردستان TV
100%


فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تى ، ڕێگای هه‌ولێر - كۆیه‌  یه‌كێكه‌ له‌مه‌ترسیدارترین ڕێگایه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ، چونكه‌ یه‌ك سایده‌ و هاتن وچونی له‌سه‌ره‌ وڕۆژانه‌ ڕووداوی هاتووچۆی دڵته‌زینی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ ،  به‌تایبه‌تی له‌وه‌رزی زستان وبه‌هاران كه‌خه‌ڵك بۆ سه‌یرانگاكان ده‌چن

 ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان زیاتر سه‌لامه‌تكردنی ڕێگایه‌كه‌ 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هاتووچۆ بودجه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌م ڕێگایه‌ دابینكرد ، له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی شاره‌زا له‌بواری سه‌لامه‌تی ڕێگاو بان به‌دریژایی ڕێگایه‌كه‌ به‌تایبه‌تی له‌م شوینانه‌ی كه‌زۆر ئه‌گه‌ری كۆنترۆل له‌ده‌ستدان وهه‌ڵدێرانی ئۆتۆمبێله‌كان هه‌یه‌ ، له‌م شوێنانه‌ گادریلی ده‌بلی ئیتالی داده‌نرێت ، كه‌ئه‌م گادریلانه‌ توانایان هه‌یه‌ نه‌ك ته‌نها ئۆتۆمبێله‌ بچوكه‌كان به‌ڵكو بارهه‌ڵگره‌ گه‌وره‌كانیش بگه‌رێننه‌وه‌ كاتێك كۆنترۆڵ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن

1111

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.