Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:56

سلێمانی.. بڕێکی زۆر هەنگوین لەناوده‌برێت

له‌ پشكنین ده‌رنه‌چووه‌
کوردستان TV
100%

لیژنە هاوبەشەكان دەست بەسەر بڕێكی زۆر هەنگویندا ده‌گرێت‌ كه‌له‌ پشكنین ده‌رنه‌چووه‌، به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناودەبرێت.

ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەكان رایگەیاند؛ له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی-یه‌وه‌ زانیاریمان له‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگوین به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، لەكاتی پشكنین لەلایەن لیژنە سێ-ی سەربە لیژنە هاوبەشەكانەوە و بەهۆی هەبوونی گومانی خراپ بوون، دەست بەسەر بڕێكی زۆر هەنگویندا دەگرن.

ووتی: بڕی ئەو هەنگوینەی دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە هاوردەكراوە كە بڕەكەی 1800 كیلۆگرامه‌، نمونەی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی كراوە بۆ پشكنین.

وتیشی: ئەنجامی پشكنیه‌كه‌ی بە ( نەشیاو بۆ خواردن و بەكارهێنان ) وەڵام دراوەتەوە.

وتیشی: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی تایبەت بەلەناوبردن تەواوی ئەو هەنگوینەی دەستی بەسەردا گیراوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەروی یاسا دەكرێتەوە.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.