نووسه‌ر و كۆمه‌ڵناسی ناودار ئیسماعیل بهشكچی له میانی سه‌ردانیدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی نووسه‌رانی ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی دایه‌وه و له باره‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبره‌وه بهشكچی گوتی: خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبر خیانه‌تی كورده له دژی كورد. كورد له مێژووی خۆیدا دووجار رووبه‌رووی خیانه‌تی زۆر گه‌وره بووه‌ته‌وه. یه‌كه‌م خیانه‌تی 1975 و دووه‌م خیانه‌تی ئۆكتۆبری 2017.
بهشكچی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خیانه‌تی 1975 به هۆی ویستی سیسته‌می جیهانی ئه‌و كاتهیهوه بووه، زلهێزه‌كان و وڵاتانی ناوچه‌كه پێكه‌وه كۆ بوونه‌وه و گه‌له‌كۆمه‌یان له‌سه‌ر شۆڕشی كوردی كرد و سیسته‌می جیهانی دژه كورد ئه‌و خیانه‌ته‌ی له كورد كرد. هه‌ر ئه‌و سیسته‌مه به پێویستی زانی كه به‌وجۆره خیانه‌ت له كورد بكرێت، بۆیه گوشار خرایه سه‌ر ئێران كه ئه‌و كاته هاوكاری كوردی ده‌كرد چی دیكه هاوكاری كورد نه‌كات. ئه‌م خیانه‌ته به پێشه‌نگی توركیا بۆ له یه‌ك نزیك كردنی سه‌دام و شای ئێران له جه‌زائیر ده‌ستی پێكرد.
خیانه‌تی 1975 خیانه‌تێكی هاوبه‌شی جیهانی و هه‌رێمی بوو له دژی گه‌لی كورد، به گوێره‌ی پیلانه‌كه عێراق ده‌ستبه‌رداری هه‌مووی مافه‌كانی له‌سه‌ر شه‌ت و العرب بوو بۆ ئێران و ئێرانیش كه هاوكارییه‌كی زۆر كه‌می كوردی ده‌كرد، هاوكارییه‌كانی خۆی راگرت.
به‌ڵام خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبری 2017 زۆر تاڵتره چونكه ئه‌و خیانه‌ته خیانه‌تی خودی كورده له دژی كورد. ئه‌مه‌یش هه‌ر ویستێكی سیسته‌می هه‌رێمییه چونكه ئه‌و سیسته‌مه ده‌یه‌وێت له دژی كورد له‌گه‌ڵ كورد هاوپه‌یمانیه‌تی بكات و كورد خیانه‌تی كورد بكات كه ئه‌مه‌یش كاره‌ساتێكی زۆر دڵته‌زێنه و له خیانه‌ته‌كه‌ی 1975 گرانتره.
بهشكچی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: پێویسته كورد هه‌وڵ بۆ ئه‌وه بدات كه ببێته ئه‌ندامێكی یه‌كسانی خانه‌واده‌ی جیهانی. گه‌لێكی 50 ملیۆنی هه‌یه به‌ڵام له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تی و جیهانییه‌كاندا ناوی نییه، پێویسته كورد هه‌ست به‌م كه‌موكورتییه بكات و هه‌وڵ و ته‌قالا بۆ ئه‌وه بدات كه ببێته ئه‌ندامی خانه‌واده‌ی جیهانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.