د. كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركوك - گه‌رمیانى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان له ساڵیادی داگیركردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و له‌میانى به‌شداری كردنى له به‌رنامه‌ى له كوردستانه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه ڕاستییه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات و ورده‌كاری ڕاسته‌قینه‌ى 15ى ئۆكتۆبه‌ر و رۆژى 16ی مانگ و دواتر چى بوو به‌م شێوه‌یه ڕایده‌گه‌ێنێت:
16ى ئۆكتۆبه‌ر پیلانێكى گه‌وره بوو كه دژ به كوردستان داڕێژراو ئه‌نجامدرا ، پیلان گێڕان توانیبیان ژماره‌یه‌ك نه‌فس نزم له‌ناو لایه‌نێكى سیاسی كوردستان ئاماده‌بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له گه‌له‌كه‌یان هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه و خیانه‌ت له گه‌لی كورد بكه‌ن به‌رامبه‌ر به فرۆشتنى كه‌ركوك به‌داگیركه‌ر ، ئه‌وه‌ش ته‌واوی ئه‌و لایه‌نه ده‌ستیان تێدا نه‌بووه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى ده‌ست ڕۆیشتوو هاوكارێكى باش بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و پیلان گێڕییه‌ى كه‌دژ به كه‌ركوك و كوردستان ئه‌نجام درا و ئاماده‌ی خیانه‌ت بوون به‌رامبه‌ر به‌وه‌ى كه‌چیان ده‌ست ده‌كه‌وێت .
كه‌مال كه‌ركوكى ڕاشیگه‌یاند: پیلانه‌كه گه‌وره بوو ده‌ستى ده‌ره‌كیشى تێدابوو ، گه‌ر ئه‌و هێزه‌ی كه پێشمه‌رگه و خه‌ڵكى هه‌بوو ده‌ستى له‌و خیانه‌ته نه‌بوایه و هاوكاریان نه‌كردبایه ڕووداوی 16ى ئۆكتۆبه‌ر ڕووی نه‌ده‌ه‌دا .
له شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر چى ڕوویدا و باڵی سه‌ربازی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان چۆن هاوكاری گروپ و میلیشیا شیعه‌كانى كرد له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ركه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری و چه‌ندین زانیاری نوێ له‌سه‌ر ڕووداوی شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر له‌م لینكه‌دا بزانه:
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.