رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی عێراقی، لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویكردووەتەوە كە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، پێش ئەوەی بە فەرمی كابینەكەی لەبەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رابگەیەنێت. بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەشداری كورد و پۆستەكانی لە حكوومەتی نوێدا، لەگەڵ مەسعوود بارزانی كۆدەبێتەوە.
شێروان دووپردانی، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە كە تا ئێستا وادەی دیدارەكە دیاری نەكراوە، بەڵام بۆ زیاتر روونبوونەوەی بەشداریكردن یان نەكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە حكوومەتی داهاتوودا دەبێت ، لەو پرسەشدا پارتی هەڵوێستی روون و ئاشكرایە
شێروان دووپردانی روونیكردەوە كە سەرۆك بارزانی لە چەندین بۆنەدا تەئكیدی لەسەر چەند خاڵێكی گرنگ كردۆتەوە ئەوانیش جێبەجێكردنی شەراكەتی نیشتمانی و تەوافوقە لە بڕیارەكانی پەرلەمان و رەچاوكردنی هاوسەنگییە لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.