Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:20

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای هاوپه‌یمانی ئیسڵاح کۆبووه‌وه‌

كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌پێى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن
کوردستان TV
#7
100%


نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی باڵای هاوپه‌یمانیی ئیسڵاح، هاوڕا بوون كه‌ پرۆسه‌ى سیاسى له‌سه‌ر هه‌رسێ بنه‌ماى هاوبه‌شى و یه‌كسانى و سازان به‌ڕێوه‌ بچێت و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌پێى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14/10/201، نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێكی باڵای هاوپه‌یمانیی ئیسڵاح به‌ سه‌رۆكایه‌تیی عه‌مار ئه‌لحه‌كیم كرد كه له‌ نوێنه‌رانى فراكسیۆنه‌كانى ئه‌لئه‌حرار ـ سه‌درییه‌كان، ئه‌لوه‌ته‌نییه‌، ئه‌لقه‌رار، ئه‌لعه‌ره‌بییه‌، ئه‌لنه‌سر، ئه‌لحیكمه‌ و به‌ره‌ى حیوار پێكهاتبوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا شانده‌كه‌ پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستانى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا پێشكه‌ش به‌ نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها باسیان له‌ ڕۆڵى پێشه‌نگانه‌ى پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و ئاماده‌یى و به‌شداریى به‌هێزى پارتییان له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا به‌ گرنگ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، له‌ قه‌ڵه‌م دا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ قۆناغی داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق كرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ پرۆسه‌ى سیاسى له‌سه‌ر هه‌رسێ بنه‌ماى هاوبه‌شى و یه‌كسانى و سازان به‌ڕێوه‌ بچێت و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌پێى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كان بۆ قۆناغی داهاتوو هه‌وڵی جددی بۆ پێشخستنى عێراق له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ بده‌ن و كار بۆ جێبه‌جێكردنى داواكاریى هاووڵاتیان له‌ سه‌قامگیرى و ئاوه‌دانى و دابینكردنى خۆشگوزه‌رانی بكرێت.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان خوازیاره‌ له‌سه‌ر ئه‌و سێ بنه‌مایه‌ و دابینكردنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌شدارییه‌كی كار و به‌هێز له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا بكات به ‌شێوه‌یه‌ك پرۆسه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوی گه‌لانی عێراقدا بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.