جارێکی دیکە وەرزشوانی کەمئەندامی کورد " سیامەند ڕەحمان " لە پێشبڕکێی یارییەکانی هەڵگرتنی قورسایی ٢٠١٨ کیشوەری ئاسیا كه له جاكارتای پایته‌ختی ئه‌نده‌نووسیا به‌رێوچوو مه‌دالیای زێری به‌ده‌ستهێنا .
به پێی هه‌واڵێك كه میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه نوێنەرانی ئێران " سیامەند ڕەحمان و مەنسوور پوورمیرزانی " ، لە پێشبڕکێی هەڵگرتنی قورسایی "پارا ئاسیا"ی ساڵی 2018 لە کێشی 107 کیلۆدا ، له‌گه‌ل 4 وه‌رزشوانی دیكه‌ی هه‌ڵگرتنی قورسایی له پێشبركێدا بوون ، له ئه‌نجامدا " سیامەند ڕەحمان" وەزشوانی کەمئەندامی کوردی خەڵکی شنۆ خەڵاتی زێڕی بەدەست هێناوە و" پوور میرزانی " ش بوو به خاوه‌نی مه‌دالیای زیو .
ئه‌م وه‌رزشوانه كورده لە یەکەم جولهیدا کێشی 273 کیلۆی هەڵگرتووە و لە دووەم جولهشیدا توانیویەتی کێشی 293 بە ئاسانی هەڵبگرێت و له سێیه‌مین جولهشدا کێشی 295 کیلۆی هەڵبژارد کە بە کۆنترۆڵی ئەم کێشە، جارێکی دیکە ڕیکۆردی ئاسیا و یارییەکانی پارا ئاسیای بردە سەرەوە .
وەرزشوانی کوردی کەمئەندامی هەڵگرتنی قورسایی " سیامه‌ند ره‌حمان " خه‌لكی شاری شنۆیه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، توانیویه‌تی لە ئاستی جیهان ، ئاسیا و ئێران‌دا چه‌ندین جار خه‌ڵاتی به‌رز به‌ده‌ستبهێنێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.