سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند: ده‌بێت په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی جاران.
كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی چاكسازی به سه‌رۆكایه‌تی ساڵح موتڵه‌گ له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات و دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتی: پێویسته ئه‌و حكومی هه‌ڵه و بێسه‌روبه‌ره‌یه‌ی جاران كه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بوو، نه‌مێنێت.
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند: شاندی هاوپه‌یمانیی چاكسازی به سه‌رۆكایه‌تیی ساڵح موتڵه‌گ داوای بنیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هێزه‌وه به‌شداربێت له حكوومه‌تی داهاتوو عێراق به‌تایبه‌ت و كورد به‌گشتی كردووه.
ئه‌وه‌شیان دووپات كرده‌وه كه یارمه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی بدرێت باس لهوهشكراوه كه ده‌بێت په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی جاران.
میرانی گوتیشی: شانده‌كه پێیانخۆش بووه‌و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارتی به‌هێزه‌وه به‌شداریی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق بكات و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا رێكبخرێته‌وه‌و ئه‌و چه‌وتی كاره خراپانه‌ی له حكومڕانی عێراقدا كراون له رابردوودا راسته‌ڕێ بكرێنه‌وه.
فازڵ میرانی گوتی چ واجبێكمان له‌سه‌ر به‌زیاده‌وه ده‌كه‌ین، چ مافێكمان هه‌یه ده‌بێت مافی خۆمان وه‌رگرین، به‌رنامه‌ی خۆشمان داوه‌ته به عادل عه‌بدولمه‌هدی ئالیه‌ته‌كان دیاری كراوه چۆن حكومه‌تی عێراق دیاری ده‌كات ئه‌كسه‌ریه‌ت و ئه‌قڵیه‌ت نییه گه‌وره‌و بچووك نییه هه‌موومان پێكه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ڕه‌چاو بكرێت.
گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه پێویسته ئه‌و شێوه حكومه هه‌ڵه و بێسه‌روبه‌ره و خۆبهزلتر زانینه‌ی جاران له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بوو، چیتر نه‌مێنێت.
دارشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.