لە لێدوانى بۆ كه‌ناڵی كوردستان 24, محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر ڕایده‌گه‌ێنێت ، کەرکووک و هەمووشتێکی کەرکووک بەدەست کوردەوە بوو. کورد لە لووتکە بوو، 16ی ئۆکتۆبەر شمشێرێکی زۆر خراپبوو لە کورد درا، کورد خۆشی لە خۆیدا.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ڕاشیده‌گه‌ێنێت : 16ی مانگ دواین رۆژ بوو، بەڵکو ئەو پرۆسەیە لە 12ی مانگ دەستیپێکرد و هەموو ناوچەکانی دەورووبەری کەرکووک پێش 16ی مانگ تەسلیمکرابوون".
هه‌روه‌ها سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند کاتێک مەلا عبدوڵڵا گیرا، شەهید حوسەین مەنسوورم دەهاتە پێشچاو. کە وتیان تەلوەرد گیراوە شێوەی عەلی ئاغا و عەتام دەهاتەوە پێشچاو، کە وتیان مەکتەب خالید رادەستکرا، شێوەی شێرکۆ شوانیم هاتە پێشچاو، بۆیە رەنگە بۆ کەسانێک یەکجار ناخۆشبێت بەڵام بۆ من چەند جارێک ناخۆشبوو.
له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ری 2017 ، حكومه‌تى عێراق به‌هاوكاری باڵێكى سه‌ربازی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هێرشى كرده سه‌ر كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری و داگیری كرد
به‌هۆی ئه‌و هێرشه سه‌ربازییه‌ى میلیشیاكانى عێراق كردیانه سه‌ر كه‌ركوك نزیك به 200 هه‌زار خێزانى كورد له‌شاره‌كه ئاواره بوون ، 51% ى خاكی كوردستانیش له‌ده‌ست درا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.