دوای ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14 ى 10 ى 2018 ى، شاندێكى هاوپه‌یمانى چاكسازی به‌سه‌رۆكایه‌تى عه‌مار حه‌كیم گه‌یشته هه‌ولێر و نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شانده‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كۆبووه‌وه
كهلهدانیشتنهكهدا ، ڕۆڵ و پێگەی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانیان لە مێژوو و ئێستا و داهاتووی كوردستان و عێراق بەرز نرخاند و جەختیان کردەوە کە عێراق پێویستی بە کردنەوەی پەڕەیەکی نوێی پەیوەندیی دۆستانە لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە و پێویستە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن.
هەروەها ڕایانگەیاند کە ئەوان پێشتریش تەئکیدیان کردۆتەوە پشتیوانیی لەو سێ بنەمایە دەکەن کە سەرۆک بارزانی وەک بنچینەی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا ناساندوویەتی، کە بریتین لە تەوافق و شەراکەتی ڕاستەقینە و هاوسەنگی.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی، وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، ڕۆشنایی خستە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و بە شاندی میوانی راگەیاند کە گەلی كوردستان خاوەنی دۆزێكی ڕەوایە، ئەوەی لای ئێمە گرینگە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و چارەسەرکردنی ئەو پێشێلکارییانەیە کە لە ڕابردوودا بەرانبەر مافە ڕەواکانی گەلەکەمان کراوە، بۆ ئەوەش پێویستە میکانیزمی ڕوون و گەرەنتیی پابەندبوون بە شەراکەتی ڕاستەقینە و تەوافق و هاوسەنگی، هەبێت.
كه‌مێك به‌ر له‌ئێستاش شانده‌كه‌ى هاوپه‌یمانى ئیسلاح گه‌یشته باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تى فازڵ میرانى له‌كۆبوونه‌وه‌دان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.