لە یاری کۆتایی تێنسی سەر زەوی لە پاڵەوانیەتی شەنگهای ماستەرز هەردوو یاریزان نۆڤاک جۆکۆڤیجی سربی پۆڵینکراوی سێیەمی رێزبەندی جیهان روبەرووی یاریزانی کرواتی بۆرنا چۆرێچی پۆڵینکراوی نۆزدەهەمی رێزبەندی بویەوە . نۆلی توانی بەئەنجامی دوو کۆمەلەی بێ بەرامبەر سەرکەوتن بەدەست بهێنێت . خالی کۆمەلەکانیش (٦-٣)(٦-٤). جۆکۆڤیج بۆ جاری چوارەم ئەم نازناوەی بەدەستهێنا . نۆڤاک ژمارەی نازناوەکانی کرد ٣٢ نازناوی ماستەرز لە کاروانی وەرزشی . دوای بەدەستهێنانی ئەم نازناوە نۆڤاک جۆکۆڤیج گەرایەوە پلەی دووەمی رێزبەندی جیهان .
كامهران زێتى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.