Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:12

هۆکاری پچڕانی خزمه‌تگوزاری ئێنته‌رنێت له‌ عێراق ئاشکرا کرا

تا 24ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت
کوردستان TV
100%

نوێكراوه‌ته‌وه‌ ...

وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی هۆكاری پچڕانی خزمه‌تگوزاری ئێنته‌رنێت له‌ عێراق بڵاوكرده‌وه‌.

حازم محه‌مه‌د عه‌لی،  وته‌بێژ به‌ ناوی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق رایگه‌یاند: راگرتنی په‌خشی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ تاقی كردنه‌وه‌كانی خولی سێیه‌می قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی، كه‌ له‌ كات ژمێر 11ی به‌رله‌نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێده‌كات و تا 1ی نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بێت.

هه‌روه‌ها گوتیشی: راگرتنه‌كه‌ تا  24ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت.

ئه‌مڕۆیه‌ك شه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 11ی به‌ر له‌ نیوه‌ڕۆ تا 1ی نیوه‌ڕۆ خزمه‌تگوزاری ئێنته‌رنێت جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ته‌واوی عێراق پچڕا.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / میدیا عێراقییه‌كان

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.