Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:24

کتێبی" کورد له‌ ئۆکتۆبه‌ری ره‌شدا" بڵاوکراییه‌وه‌

به‌هۆی خیانت كردنی تاقمی 16 ئۆكتۆبه‌ر
کوردستان TV
100%

كتێبی" كورد له‌ ئۆكتۆبه‌ری ره‌شدا"  له‌ نوسینی نوسه‌ر "شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا " بڵاوكراییه‌وه‌.

 نوسه‌رله‌و كتێبه‌دا  باس له‌ ساته‌كانی رۆژ 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 ده‌كات ، باسه‌ له‌ مه‌ینه‌تی كورد ده‌كات به‌هۆی خیانت كردنی تاقمی 16 ئۆكتۆبه‌ر.

هه‌روه‌ها وه‌ك دیكۆمێنت ئه‌ودیوى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و سه‌رجه‌م ئه‌و هێڵ په‌یوه‌ندیه‌ هاوبه‌شانه‌ى كه‌ له‌ نێوان گرووپى 16 ئۆكتۆبه‌ر و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى خستۆته‌ به‌ر باس و  تۆماری كردوون.

كتێبی" كورد له‌ ئۆكتۆبه‌ری ره‌شدا" پشتى به‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ى پشتڕاستكراوه‌ به‌ستووه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌و گومانانه‌ ده‌ره‌وێنته‌وه‌ كه‌ باس له‌ چۆنییه‌تى روودانى به‌ده‌سته‌وه‌دانى ئه‌وناوچانه‌ ده‌كات و هه‌روه‌ها كاره‌كته‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانى ئه‌و رێكه‌تنه‌ نهێنیانه‌ بۆ خوێنه‌ر ئاشكرا ده‌كات  

 له‌ باره‌ی كتێبه‌كه‌وه‌ نوسه‌ر ده‌ڵێت:سوپاسى هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ تێچووى  كتێبه‌كه‌یان گرته‌ ئه‌ستۆ و هه‌ر خۆشیان زه‌حمه‌تیان كێشا بۆ دابینكردنی چاپخانه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.